کوردستانی
فراکسیۆنی زەرد: هەفتەی داهاتوو پارەی گەنمی جوتیاران دەگاتە هەرێم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی فراکسیۆنی زەرد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت "لەم سۆنگەیەوە، ماوەی ساڵێک زیاترە هەموو هەوڵێکمان خستەگەڕ بۆ رەوانەکردنی پارەی جوتیارانی هەرێم" و دەشڵێت "ئێمە لە فڕاکسیۆنی زەرد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، چەندین جار لەگەڵ بارزانی کۆبووینەتەوە، هەمیشە یەکم راسپاردە و ئامۆژگاری بارزانی بۆ ئێمە ئەوە بووە داکۆکیکاری مافی هاوڵاتییانى هەموو عیراق بکەین بە بێ جیاوازی لە بەسرا تاکو زاخۆ".
د. مەیادە نەجاڕ، ئەندامی فراکسیۆنی زەرد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق له نووسینێكدا رایگهیاند "لەم سۆنگەیەوە، ماوەیی ساڵێک زیاترە هەموو هەوڵێکمان خستەگەڕ بۆ رەوانەکردنی پارەی جوتیارانی هەرێم کە ئێمە بە زوڵم و ستەممان دەزانی بەرانبەر دەستڕەنگینترین چینی کۆمەڵگەکەمان".
ئاماژەی بەوەش کردووە "دەبوو حکومەتی عیراق زۆر بە رێزەوە مامەڵەی لەگەڵ ئەو کەیسە بکردبایە و لەجیاتی چاوەڕوانی و نەدانی مافی خۆیان پاداشتیشی بکردبان، ئەخر ئەگەر خوانەخواستە قات و قڕی رووبدات و جوتیارانمان کەمتەرخەمی بنوێنن و بەرهەمی گەنم و جۆ و دانەوێلە کەم بێت، چ کارەساتێکی مرۆیی روودەدات".
روونیشی دەکاتەوە "دەستخۆشی لەهەر کوردێکی دڵسۆز و بەوەفا بۆ کورد و کوردستان دەکەم ئەگەر بە بچوکترین هەڵوێستیش بەشداریکردبێ بۆ رەوانەکردنی پارەی جوتیارانی هەرێم" باسی لەوەش کردووە "هەفتەی داهاتوو، پارەی گەنمی جوتیاران دەگاتە هەرێم".
ک. ر