کوردستانی

د. فوئاد حسێن: بەمنزیکانە هەولێر و بەغدا رێکدەکەون

مەودا میدیا - سلێمانی |


د. فوئاد حسێن: بەمنزیکانە هەولێر و بەغدا رێکدەکەون
مەودا میدیا-

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عیراق ئاشکراى ده‌کات به‌منزیکانه‌ وه‌فدى هه‌رێمى کوردستان ده‌چنه‌وه‌ به‌غدا و روونیشی دەکاتەوە ئه‌و لایه‌ن و گروپانه‌ى هێرشه‌ مووشه‌کییه‌که‌ى سه‌ر هه‌ولێریان ئه‌نجامدا بۆ هه‌موو لایه‌ک ئاشکرا بوون و به‌توندى سزا ده‌درێن باس لەوەش دەکات زانیارى له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌به‌ر ده‌سته‌.

د. فوئاد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عیراق بە میدیای پارتی وتووە  "به‌منزیکانه‌ وه‌فدى هه‌رێمى کوردستان ده‌چنه‌وه‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ حکومه‌ت له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ 2021 ده‌گه‌نه‌ رێککه‌وتن، به‌وه‌ش له‌ماوەی هەفتەیەکی دیکه‌دا پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ په‌سنددەکرێت".

د. فوئاد حسێن دەڵێت "په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر و به‌غدا باشن، به‌ڵام هه‌ندێ کێشه‌ هه‌یه‌ و له‌ئێستاشدا له‌سه‌ر ئه‌و کێشانه‌ دانووستاندن ده‌کرێت".

ده‌شڵێت" ئەو هێرشه‌ تیرۆرستىیەی کرایە سەر هەولێر دنیاى ده‌ره‌وه ‌و ناوه‌وه‌ش ئیدانه‌یان کرد، ئێستا هه‌م حکومه‌تى عیراق و هه‌م هه‌رێم و ده‌زگا ئه‌منییه‌کانى هه‌ردوولا ده‌زانن کێ ئه‌و هێرشانه‌ى کردوه‌، زانیارى له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌به‌رده‌سته و ‌رووبه‌رووى دادگا ده‌کرێنه‌وه‌و به‌ توندى سزا ده‌درێن".

ک. ر 
Qaiwan
Qaiwan