کوردستانی

پارتی دەگەڕێتەوە بۆ کەرکوک

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتی دەگەڕێتەوە بۆ کەرکوک
مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ کەرکوك_ گەرمیان لەبارەی گەرانەوەیان بۆ شاری کەرکوک باسی لەوە کردووە ئەگەر حکومەتی عیراق توانای فەرمانڕەوایی هەبێت و پابەندی دەستووربێت دەبێت پێش هەڵبژاردنەکان دۆخی کەرکوک ئاسایی بکرێتەوە.

دکتۆر کەمال کەرکوکی، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەیتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوك و گەرمیان  رایگەیاندووە "وەک پارتی بۆ ئەو دۆخەی کەرکوک داوایی ئاساییکردنەوەمان کردووە و شاندی حکومەتی هەرێمیش لەو بارەیوە بەردەوام لە هەوڵدان لەگەڵ حکومەتی عیراق".

سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوك- گەرمیان دەڵێت "حكومه‌تى هەرێم به‌رده‌وام لە هەوڵدایه‌ بۆ ئاسایى كردنه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركوك".

 دەشڵێت "ئەگەر حکومەتی فیدراڵی عیراق توانای فەرمانڕەوایی هەبێت و پابەندبێت بە دەستوورەوە، پێش هەڵبژاردنەکانی عیراق دەگەڕینەوە بۆ کەرکوک".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan