عیراقی

عیراق قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەنێت
مەودا میدیا-

وەزیری تەندروستیی عیراق رایگەیاندووە سەرەتایی ھەفتەی داھاتوو بڕیار لەسەر قەدەغەی ھاتوچۆی تەواو دەدرێت باسی لەوەش دەکات زۆرینەی پارێزگاکان پابەندن بە رێکارەکانی خۆپارێزییەوە.

حەسەن تەمیمی. وەزیری تەندروستیی عیراق بە میدیا عیراقییەکان دەڵێت "ھەڵسەنگاندن بۆ ئەنجامی بڕیاری قەدەغەی ھاتوچۆی سنووردار لەسەر ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا دەکەین" دەشڵێت " ھەفتەی داھاتوو بڕیار لەسەر قەدەغەی ھاتوچۆی تەواو دەدرێت

باس لەوەش دەکات "زۆرینەی پارێزگاکان پابەندن بە رێکارەکانی خۆپارێزییەوە"، لەلایەکی دیکەشەوە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق سەرجەم وەزارەت و دەزگاکانی حکومەتی راسپاردوە و دەسەڵاتی پێداون ببنە لایەنێکی چاودێر لە وەزارەتی تەندروستی و سزای سەرجەم ئەو کەسانە بدەن کە سەرپێچی لە بڕیار و رێنماییەکانی لیژنەی باڵای سەلامەتی و تەندروستیی نیشتمانی دەکەن.

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان