کوردستانی
قوباد تاڵەبانی: هەواڵی تەندروستیی د. غالبم پرسی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئیدانەی هێرشكردنە سەر پەرلەمانتار غالب محەمەد دەكات بە بۆنەی ئەوەی ئێوارەیە لەشاری سلێمانی بە چەقۆ هێرشکرایە سەری
جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئیدانەی هێرشكردنە سەر پەرلەمانتار غالب محەمەد دەكات بە بۆنەی ئەوەی ئێوارەیە لەشاری سلێمانی بە چەقۆ هێرشکرایە سەری
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە جریوەیەکدا رایگەیاندوە"ئیدانەی هێرشكردنە سەر پەرلەمانتار غالب محەمەد ئەكەم و سەرجەم دەزگا ئەمنییەكان راسپێردراون لێكۆڵینەوەی ورد لە رووداوەكە بكەن و هێرشبەران رووبەڕووی یاسا بكەنەوە".
ئاماژەی بەوەشداوە "لەپەیوەندییەكی تەلەفونیدا هەواڵی كاك غالبم پرسی و دڵنیام كردنەوە ئەم كارە ترسنۆكانە لە هیچ كەسێك قبوڵ ناكرێت".
ک. ر
ک. ر