کوردستانی

خولی بەهارەی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


خولی بەهارەی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات
مەودا میدیا-

لە دوای کۆتایی هاتنی پشووی زستانەی پەرلەمانی کوردستان بڕیارە رۆژی دووشەممە کۆبێتەوە بۆ ئەو مەبەستەش رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی سەرجەم ئەندام پەرلەمانتارانی کردووە.

لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستاندا هاتووە "به‌پێی حوكمی ماده‌ی (5) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له ‌ماده‌ی (16) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ ماده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ماده‌ی (20)و ماده‌كانی (47، 48)و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (52) و ماددەكانی (54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (1)ی ئاسایی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی دووشەممە رێكه‌وتی 2021/3/1 به‌مشێوه‌یه‌ بێت:

یه‌كه‌م: یەك دەقیقە بێدەنگ وەستان بۆ ڕێزلێنان لەگیانی شەهیدانی كوردستان و عێراق لەگەڵ مارشی نەتەوەیی.

دووه‌م: كردنەوەی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردن، لەلایەن سەرۆكی پەرلەمان بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم) لەمادەی (7)و بڕگەی (سێیەم) لەمادەی (18)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

سێیەم: وتەی بەڕێز سەرۆكی پەرلەمان بەبۆنەی كردنەوەی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان -عیراق.

چوارەم: وتەی بەڕێزان سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمان بەبۆنەی كردنەوەی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان-عیراق.

پێنجه‌م: سوێندخواردنی پاڵێوراو به‌ڕێز (هەڵكەوت انور خەلیفە)، له‌شوێنی ئه‌ندامی په‌رله‌مان بەڕێز (ئومێد عبدالرحمن حسن)، به‌پێی حوكمی ماده‌ی (27) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.


س.س
Qaiwan
Qaiwan