کوردستانی
زانیاری نوێ لەبارەی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت پێدەچێت لە کۆتایی هەفتە پرسی دەنگدان بە پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە، ئاماژە بەوەشدەکات هیچ رێککەوتنێکی ورد نەکراوە لە نێوان هەولێر و بەغدا.
ئارەزوو مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژی دووشەممە 1ی ئازاری 2021 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەبێتەوە، بەڵام لە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەدا هیچ خاڵێکی تیادا نییە باس لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق بکات".
ئاماژەی بەوەشکرد "پێدەچێت لە کۆتایی هەفتە پرسی دەنگدان بە پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، هەروەها تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێکی ورد نەکراوە لە نێوان هەولێر و بەغدا".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وتی "شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی دەقێکی نوسراو دەکەن لە لایەنە سیاسییەکانی عیراق لەبارەی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی بودجە، بەڵام تا ئێستا نازانین ئەو دەقە چییە، بەڵام نوێنەرانی کورد و شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان داکۆکی لەو دەقە دەکەین کە لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عیراق پێشتر رێککەوتنی لەسەر کراوە".
س.س