کوردستانی

بەهۆی دەستشکاندنەوەی ئۆتۆمبێلەوە شەڕە تەقە دروست دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی دەستشکاندنەوەی ئۆتۆمبێلەوە شەڕە تەقە دروست دەبێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند کە لەسەر دەستشکاندنەوەی ئۆتۆمبێل دەمەقەڵە لە نێوانیان دروستبووە و یەکێک لە شۆفێرەکان تەقەی کردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، دوای ئاگادارکردنەوەیان بە بوونی ڕووداوێکی شەڕ و تەقەکردن لە شەقامی 40 مەتری نزیک نەخۆشخانەی لەدایکبوون، کە شوفێری دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (کیا کادێنزا) و (تیۆتا کرۆلا تەکسی) لەسەر شکاندنەوەی ئۆتۆمبێل ببووە دەماقاڵەیان و یەکێک لە شوفێرەکان تەقەی کردبوو، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و هەردوو شوفێرەکەیان بە ناوی (ا.ش.م) و (ا.ھ.ع) دەستگیرکرد".

ئەوەشی خستەڕوو "لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا، دەست بەسەر هەردوو ئۆتۆمبێلەکە و دەمانچەیەکی جۆری (ولتەر)دا گیرا و پاشان رادەستی بنکەی پۆلیسی ئاشتی کران بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرانبەریان".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە