کوردستانی

ته‌ندروستیى سلێمانى داوای توندوتۆڵکردنی سنوورەکان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ته‌ندروستیى سلێمانى داوای توندوتۆڵکردنی سنوورەکان دەکات
مەودا میدیا-

‌به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ته‌ندروستیى سلێمانى روونی دەکاتەوە ئه‌وانه‌ى تووشبوون ئه‌وانه‌ن که‌ له‌ سنوورى ئێرانه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ پارێزگاى سلێمانی، باسی ئەوەش دەکات ده‌بێت سنوره‌کان زۆر به‌هێزبکرێن، چونکه‌ ئێستا خاڵى لاوازى ئێمه‌ سنوره‌کانه.

د. سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ته‌ندروستیى سلێمانىدەڵێت "تائێستا کۆرۆناى گۆڕاو له‌ سلێمانى تۆمارنه‌کراوه‌، ئاماره‌کان به‌ شێوه‌یه‌کى گشتى وه‌کو رابردو وان و که‌مێک زیادیان کردووه‌" و دەشڵێت "زیادبوونی تووشبووانی کۆرۆنا به‌شێکى په‌یوه‌ندى به‌و خه‌ڵکه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان و پارێزگاى سلێمانى دێنه‌ ناو پارێزگاى سلێمانییه‌وه‌".

ئاماژە بەوەش دەکات "ئاماره‌کان به‌شێوه‌یه‌کى هێواش به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ ده‌ڕۆن و ئه‌وان پشکنینه‌کانیان به‌رده‌وامه‌ و پلانیانیان داناوه‌ له‌ قوتابخانه‌، به‌شه‌ناوخۆییه‌کان و دامه‌زراوه‌کانى حکومه‌ت پشکنینى ته‌واو ده‌که‌ن و ده‌بێت سنووره‌کان زۆر به‌هێزبکرێن، چونکه‌ ئێستا خاڵى لاوازى ئێمه‌ سنوره‌کانه‌".
 
ک. ر
Qaiwan
Qaiwan