کوردستانی
بزووتنەوەى گۆڕان: عەقڵیەتێک هەیە بڕوایان بە دامەزراوە یاسایى و ئەمنییەکان نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژى بزووتنەوەى گۆڕان دەڵێت "ئێمە وەک بزووتنەوەى گۆڕان ئامانجى نیشتیمانى لە ئامانجى دیموکراتى و ئازادى رادەربڕین جیاناکەینەوە" و دەشڵێت "یەکێک لە رەگەزە کاریگەرەکان بۆ بەهێزبونى قەوارەى سیاسیى هەرێم، پەرەپێدانە بە ئازادییە سیاسى و گشتى و ئازادییهكانی تاك و دەربڕینى ئازادانەى خەڵک کە بتوانن بێ پەردە بۆچوونەکانى خۆیان دەرببڕن".
دلێر عەبدولخالق، وتەبێژى بزووتنەوەى گۆڕان رایگەیاندووە "گۆڕان لەپشت هەر کەسێک دەبن کە لەسەر ئازادییەکانى پەلامار بدرێت، چونکە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانى درووستبوونى گۆڕان ئەوەیە کە ملاملانێى چەکدارى گۆڕى بۆ ململانێى دیموکراسیانە و خەباتى پەرلەمانى و پەرەپێدان بە ئازادییەکان".
ئاماژەی بەوەش دەکات "تا ئەمڕۆش عەقڵیەتێک هەیە کە پێیانوایە ململانێکان دەبێت لە رێگەى پەلاماردان و هەڵکوتانە سەر خەڵک و دەنگە جیاوازەکان بێت و بڕوایان بە دامەزراوە یاسایى و ئەمنییەکان نییە".
دلێر عەبدولخالق "نەک د.غالب، بەڵکو هەر نوێنەرێکى هەڵبژێردراو و رۆژنامەوانێک و هەر کەسێک لە سەر ئازادییەکانى پەلامار بدرێت ئێمە وەک گۆڕان بە هى خۆمانى دەزانین و لەپشتى دەوەستین، گۆڕان جەخت لەوە دەکاتەوە کە بکەران دەستگیربکرێن و رێکارى یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر".
ک. ر