کوردستانی

لەبارەی کۆرۆناوە، هەولێر بڕیارێکی نوێ دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی کۆرۆناوە، هەولێر بڕیارێکی نوێ دەدات
مەودا میدیا-

بەرپرسی بازگەکانی هەولێر رایدەگەیەنێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنای گۆڕاو هاتنی پاسی گەشتیاری لە شارەکانی عیراقەوە بۆ شاری هەولێر قەدەغە دەکرێت، باس لەوەش دەکات بڕیاره‌كه‌ تائێستا ته‌نیا بۆ پاسی گه‌شتیارییه‌ و هه‌ر كاتێكیش بڕیار له‌ گرتنی ته‌واوییه‌تی بازگه‌كان بدرێت، ئه‌وان جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.

موقەدەم سەلام ئیبراهیم، بەرپرسی بازگەکانی هەولێر بڵاویکردووتەوە "بڕیاردرا لە سەرجەم بازگەکانی هەولێر هاتنی پاسی گەشتیاری قەدەغە بکرێت، و هیچ پاسێکی گەشتیاری رێگەی پێنادرێت لە بازگەکانی سنووری هەولێرەوە بێتە هەولێر و هەرێمی کوردستان".

بەرپرسی بازگەکانی هەولێر ئاماژە  بەوە دەکات "هاتنی گه‌شتیاران به‌ ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت جیا له‌ پاس ئاساییە، بڕیاره‌كه‌ تائێستا ته‌نیا بۆ پاسی گه‌شتیارییه‌ و هه‌ر كاتێكیش بڕیار له‌ گرتنی ته‌واوییه‌تی بازگه‌كان بدرێت، ئه‌وان جێبه‌جێی ده‌كه‌ن".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan