کوردستانی

لە ئەمڕۆوە فۆڕمی وانەبێژی دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ئەمڕۆوە فۆڕمی وانەبێژی دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سەیدسادق بڵاویكرده‌وه و دەڵێت "دەرچووانی وانەی بیرکاری کۆلێژی پەروەردە و کۆلیژی زانست ئاگادار دەکەینەوە، ئەوانەی فۆڕمی وانەبێژی یەدەکی ساڵانی رابردوویان نەماوە، لە رۆژی یەکشەممە لە رێکەوتی 28/2/2021 سەردانی هۆبەی خۆیەتی و میلاک لە دیوانی پەروەردەی سەیدسادق بکەن، بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی وانەبێژی".

 لە ئاگادارییەكەی پەروەردەی سەیدسادق هاتووه ‌"كە پێویستە کارتی زانیاری سەیدسادقی پێبێت و دانیشتووی قەزاكەبێت، هەروەها دەبێ پشتگیری دەرچوونی بەشەکەی ئامادەبکات لەکاتی گەڕاندنەوەی فۆڕمەکە، یان لە هەفتەی داهاتوودا".


ئەوەش روونکراوەتەوە "جگە لە دەرچووانی ئەو بەشانە، لە ئێستادا فۆڕم بەھیچ بەشێکیتر نادرێت، لەبەرئەوەی بەشەکانی تر فۆڕمی ساڵی پاریان ماوە". 

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan