کوردستانی
لەبارەی خوێندنی ئەمساڵەوە چەند بڕیاریک درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/28، لیژنهى پهروهردهو خوێندنى باڵاو توێژینەوەی زانستی له پهرلهمانی كوردستان بە ئامادەبوونی راوێژکارى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران بۆ كاروبارى پەروەردە ئامادهی بوو، لیژنهى پهروهردهو خوێندنى باڵاو توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا نوسراوى فهرمی ئاراستەى هەرسێ وەزارەتى (پەروەردە، خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى، رۆشنبیرى و لاوان) بکات لەبارەی لێدانی ئەو مامۆستایەی شاری هەولێر کە هیرش کرایە سەری.
لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە پێشنیازى لیژنهى پهروهرده و خوێندنى باڵاو توێژینەوەی زانستی بۆ وەرگرتنى سەمپەڵ لە قوتابى و خوێندکاران کرا کە دواى ئەوەى لیژنەکە داواى لە وەزارەتى تەندروستى کردبوو، دوێنێ پێشنیازەکە جێبەجێکرا.
هەر لە کۆبوونەوەیەدا لیژنەیهك پێکهێنرا بۆ سهردانیكردنی وەزارەتى دارایى و ئابوورى تایبەت بەچەند مامۆستایەک کە لەسیستمى بایۆمەترى دووجار ناویان تۆمارکراوە، جیگەی وەبیرهێنانەوەیە لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە راگرتنی دەوامی خوێندن نەکراوە.
ک. ر