کوردستانی
هاتوچۆی جۆرە ئۆتۆمبێلێک بۆ ناو شاری سلێمانی قەدەغە دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی سوارڕەوی بارهەڵگر دەکات کە لە سبەینێ دووشەممەوە واتە بەرواری 1ی ئازاری 2021 لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی بۆ 9:00ی بەیانی رێگەپێدراو نییە بێنە ناو سەنتەری شاری سلێمانی.
هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە "جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە بۆ چاودێریکردنی شەقامەکان لەو دوو کاتژمێرەدا لەلایەن تیمەکانی هاتوچۆی سلێمانی و بازگەکانی دەرەوەی شارەوە دەبێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو "بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لەپێناوی کەمکردنەوەی لۆدو قەرەباڵغی ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکات بەهیوای ئەوەی هەموو لایەک پابەند بن بۆئەوەی دووچاری سزای یاسایی نەبنەوە، ئەم بڕیارە سەرجەم سوارڕەوە بارهەڵگرەکان بە سوارڕەوی بیناسازی و گواستنەوەی کۆنکرێتی ئامادەکراویش دەگرێتەوە".
س.س