کوردستانی
دواین زانیاری لەبارەی مووچەی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لەکاتێکدا بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە 28 شوباتی 2021 سێ مووچەی لیوا هاوبەشەکان و بنکەکەکانی مەشق و راهێنانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش بکرێت، بەڵام مووچە نەدرا پێیان.
بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا لە سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی پێشمەرگەوە پێیدراوە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە سبەی یان دوو سبەی سێ مووچەی لیواکانی و بنکەکەکانی مەشق و راهێنانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
هەروەها ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد، تا ئێستاش مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش نەکراوە، بڕیارە مووچەی ئەوانیش لەگەڵ لیواکان دابەش بکرێت، بەڵام دیوانی وەزارەت یەک مووچەیە نەک سێ مووچە.
پێشتر لیوا قارەمان کەمال، جێگری سەرۆك ئەركانی ئۆپەراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاندبوو "ئەم مانگە مووچەی سێ مانگی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە پێکەوە دابەش دەکرێت"، ئاماژەی بەوەشکردبوو "بنکەکانی مەشق و راهێنان سوودمەند دەبن لەو پارەیە، ئەوانیش بەهامان شێوەی لیوا هاوبەشەکان سێ مووچە پێکەوە وەردەگرن".
س.س