کوردستانی

ئەو مامۆستایەی کە وتی بە قۆپی قۆناغەکانی خوێندنم بڕیوە روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو مامۆستایەی کە وتی بە قۆپی قۆناغەکانی خوێندنم بڕیوە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

ئاشنا فەلاح، ئەو مامۆستای کە لە بەرنامەی 100 پرسی کەناڵی ئاڤا میدیادا ئاماژەی بەوەکرد کە بە قۆپی قۆناغەکانی خوێندنی بڕیوە روونکردنەوە دەدات دەڵێت "ھەزاران قوتابی و منداڵی شارەکەمم پێگەیاندووە و پەروەردەیەکی دروستمان پێبەخشیوون".

دەقی روونکردنەوەکە:

ھاوڵاتیانی کوردستان، پەروەردەکاران، میدیاکاران و مامۆستایانی بەڕێز.

بە پێویستی دەزانم روونکردنەوە بدەم دەربارەی بابەتێک لەسەر من دوای بەشداریکردنم لە بەرنامەی 100 پرس کە بەرنامەیەکی تەواو تەرفیھییە لە کەناڵی ئاسمانی ئاڤا ئینتەرتەیمێنت.

لەو بەرنامەیەدا بە شێوەیەکی گەمە ئامێز و بۆ گاڵتە و گەپ (کە ستایلی بەرنامەکە وا دەخوازێت) باسی قۆپیەکردن لە کاتی تاقیکردنەوە کرا، بەڵام بە شێوەکی فراوان، رەنگە پلان بۆ داڕێژراو و دوور لە ھەر بەھایەکی کۆمەڵایەتی و رەچاوکردنی کەسایەتی ئێمە لە سۆشیاڵ میدیا دەستکراوە بە ناوزڕاندن و لەکەدارکردنی کەسایەتیمان.

لە کاتێکدا بە روونی رایدەگەیەنم کە بە ھیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەو جۆرە کارەدا نیم و ھەرگیز بەھانەی بۆ ناھێنمەوە بە تایبەت کە لە ئێستادا من خۆم یەکێکم لەو ڕاھێنەرانەی کە سەدان و ھەزاران قوتابی و منداڵی شارەکەمم پێگەیاندووە و پەروەردەیەکی دروستمان پێبەخشیون بە شاھیدی دایک و باوکیان، ھەر بۆیە زیاتر لە جارێک بەشداریان بە منداڵەکانیان کردووەتەوە لە خول و چالاکییەکانماندا.

ئەمە جگە لەوەی سەدان سیمینار و چالاکیمان ئەنجامداوە لە بواری گەشەپێدانی مرۆیی و شا رێگەی راستی زانست و زانیاری و ھەوڵ و کۆششدانمان بۆ ئامادەبووان خستووەتە روو، لەگەڵ ئەوەش ھێشتا خۆمان بە قوتابی دەزانین و لە ھەوڵ و گەڕان بۆ زانست و خۆ پەروەردەکردن نەوەستاوین و پێمان وایە تازە لەسەرەتای رێگەداین بۆیە بەردەوام لە کۆرس و خولی فێرکاری بەشدار دەبین.

لە کۆتاییدا جگە لەوەی دووپاتی ئەوە دەکەینەوە کە ئێمە ھەرگیز بانگەشە بۆ ھیچ جۆرە کارێکی ساختە و نا دروست ناکەین، چ جای لە بواری پەروەردە و فێرکردن کە خۆمان لە کایەکەداین ھەم وەک قوتابی، ھەم وەک پەروەردەکار، دڵنیایی دەدەین کە بەردەوام دەبین لەسەر کاری خۆمان و درێژە بە کاروانی پەروەردەیی دەدەین و کوالیتی باشتر و خزمەتی زیاتر بە بەشداربووانمان دەکەین و لە خزمەتکردنی کۆمەڵگە ناوەستین.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد