کوردستانی

لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڕیاری نوێ دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڕیاری نوێ دەدات
مەودا میدیا-

بڕیارە سبەینێ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە و بڕیاری نوێ لەبارەی خوێندن و رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بدات.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بڕیارە سبەینێ دووشەممە 1ی ئازاری 2021 لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە بەمەبەستی دەرکردنی بڕیاری نوێ بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، لە کۆبوونەوەکەی سبەینێدا بەپێی ئەو راپۆرتەی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشکەشی دەکات بڕیاری نوێ لەبارەی پرۆسەی خوێندنەوە دەدرێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan