کوردستانی

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی شێوازی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی پەروەردە لەبارەی شێوازی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لە ئێستادا دابەشکردنی فۆڕمی مامۆستایانی وانەبێژ دەستیپێکردووە، بریکاری وەزارەتی پەروردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەپێی پێداویستی پەروردەی هەر ناوچەیەک مامۆستای وانەبێژ وەردەگیرێت.

د. سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیا راگەیاند "تائێستا هیچ بڕیارێک لەبارەی شێوازی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ نەدراوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە وەزارەتی پەروەردە بڕیارێک نادات لە زیانی مامۆستایانی وانەبێژ بێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "فۆڕمەکان کە دابەش دەکرێت بەپێی پێویستی شوێنەکانە، بۆیە پێدانی فۆڕمەکان لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی پەروردەی شارەکانەوە دەبێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan