کوردستانی
پارتی: پەکەکە کچان و کوڕانی شنگال دەڕفێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت زیاتر هێزی داگیرکاری یەتە قەزای شنگال، ئاماژە بەوەشدەکات قەزای شنگال لە دوو رووەوە مەترسی لەسەرە یەکێک لەوانە ئەو چەوسانەوەیەیە کە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە ئەنجام دەدرێت، دووش کچ و کوڕەکانی شنگال لەلایەن پەکەکەوە دەڕفێندرێن.
قادر قاچاخ، بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموکراتی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "زیاتر هێزی داگیرکاری یەتە قەزای شنگال، هەروەها پەکەکەش لە سوریاوە دێتە شنگال و هێزەکانی حەشدی شەعبی زیاد دەکرێن، ئەمەش وادەکات شنگال شەرعیەتی نەمێنێت و داگیر بکرێت و خەڵکی ناوچەکە بچەوسێنرێنەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "خەڵکی عەرەب دێنە گوندەکانی شنگال کە کوردی ئێزیدی تێدایە، هەروەها حوسەینییە دروست دەکەن و خاکی شنگال لەسەر ناوی شیعە دروست دەکەن، هەروەها بۆشایی ئەمنی و ئیداری هەیە لە ناوچەکە و خزمەتگوزاری نییە، ئەوەش وایکردووە خەڵکی شنگال کۆچ بکەن بۆ ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان".
قاچاخ وتی "قەزای شنگال لە دوو رووەوە مەترسی لەسەرە یەکێک لەوانە ئەو چەوسانەوەیە کە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە ئەنجام دەدرێت، دووش کچ و کوڕەکانی شنگال لەلایەن پەکەکەوە دەڕفێندرێن".
بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموکراتی کوردستان وتیشی "چارەسەری ئەو دۆخەی شنگال رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراقە بە کردەوە، هەروەها گرنگە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو رێککەوتنەدا هەبێت".
س.س