کوردستانی

لە سلێمانی دەست بە دابەشکردنی نەوتی مەڵبەندێکی دیکە دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی دەست بە دابەشکردنی نەوتی مەڵبەندێکی دیکە دەکرێت
مەودا میدیا- 

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت سبەینێ دابەشکردنی نەوتی سپی لە مەڵبەندی پێنجی شاری سلێمانی دەستپێدەکات.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاندووە "سبەینێ سێشەممە 2ی ئازاری 2021 دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی سنووری مەڵبەندی 5 دەستپێدەکات".

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە هەفتەی رابردوو دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری مەڵبەندی چوار لە سلێمانی کۆتایی هات.

س.س
Qaiwan
Qaiwan