کوردستانی

لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە کۆبوونەوەدایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە کۆبوونەوەدایە
مەودا میدیا-

لە ئێستادا لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە و بڕیاری نوێ لەبارەی خوێندن و رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدات.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، لە ئێستاد لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە بەمەبەستی دەرکردنی بڕیاری نوێ بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا بەپێی ئەو راپۆرتەی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشکەشی دەکات بڕیاری نوێ لەبارەی پرۆسەی خوێندنەوە دەدرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی راگەیاند "لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بریار لەسەر داخستنی قوتابخانەکان نادرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan