کوردستانی

کەسێک بە تۆمەتی دزینی بڕێک پارە دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەسێک بە تۆمەتی دزینی بڕێک پارە دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ شاره‌زوور، بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ وارماوه‌ تۆمه‌تبارێكیان به‌ تۆمه‌تی‌ دزیكردن ده‌ستگیركرد کە بڕی  (8700 دۆلار) و (570 هه‌زار دینار)ی دزیبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "پاش تۆماركردنی‌ چه‌ند حاڵه‌تێكی‌ دزیكردن له‌چه‌ند شۆفێرێك له‌سه‌ر ڕێگای‌ وارماوه‌ - عه‌ربه‌ت، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ وارماوه‌وه‌ له‌ناو قه‌زای‌ سه‌یدسادق ده‌ستگیربكرێت".

ئاماژەی بەوەشکراوە "له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباردا توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر بڕی‌ (8700 دۆلار) و (570 هه‌زار دینار)دا كه‌ تۆمه‌تبار له‌كاتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و به‌وته‌ی‌ خۆی‌ له‌سێ كه‌سی‌ دزیوه‌".

ئەوەشخراوەتەڕوو "له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (خ، ح، ع) به‌بڕیاری‌ به‌رێز دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌و به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 446 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عیراقی راگیراوه‌و لێكۆڵنه‌وه‌كان به‌رده‌وامن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan