کوردستانی

لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد
مەودا میدیا-

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆتایی هات و ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد، هەروەها بڕیاردرا دەرگای قوتابخانەکان دانەخرێت.

بەپێی ئەو زانیارییەکانی مەودا میدیا، کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆتایی هات و بڕیاردراوە دەرگا قوتابخانەکان دانەخرێن و پرۆسەی خوێندن بەردەوامبێت.

هەر بەپێی زانیارییەکان، قەدەغەی هاتوچۆ راناگەیەندرێت، بەڵام رێکارەکانی خۆپارێزی تووند دەکرێنەوە، هەروەها بەستنی ماسک لە شوێنە گشتییەکان جێبەجێ دەکرێت و هەر شوێنێک رێنماییەکان پەسند نەکات دادەخرێت.

لە کۆبوونەوەکەشدا بڕیاردار، هەرکەسێک لە باشوور و ناوەڕاستی عیراقەوە بێتە هەرێمی کوردستان پشکنینی کۆرۆنای بۆ دەکرێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan