کوردستانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە بڕیاریدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لە 12:00ی شەوەوە تاوەکو 6:00ی بەیانی لە شوێنە گشتییەکاندا قەدەغەی هاتوچۆ دەبێت، ئاماژەی بەوەشکرد پرۆسەی خوێندن تاوەکو 10ی ئازاری 2021 بە رێکاری توندەوە بەردەوامدەبێت.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیادرا لە 12:00ی شەوەوە تاوەکو 6:00ی بەیانی لە شوێنە گشتییەکاندا قەدەغەی هاتوچۆ بێت, هەروەها هاتوچۆ لە نێوان هەرێمی کوردستان و ناوچەكانی دیکەی عیراق لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممە رادەگیرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "پرۆسەی خوێندن تاوەکو 10ی ئازاری 2021 بە رێکاری توندەوە بەردەوامدەبێت, دواتر دووبارە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و بڕیاری نوێ دەدات".
س.س