عیراقی
ھەواڵێکی خۆش بۆ ژنانی رزگاربووی ئێزدی لە پەرلەمانی عیراقەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئازاری 2021 پرۆژە یاسای تایبەت بە ژنان و کچانی رزگارکراوی ئێزدی دەستی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە پەسەندکرا.
ئارەزوو مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "پرۆژە یاسای تایبەت بە ژنان و کچانی رزگارکراوی ئێزدی دەستی رێکخراوی تیرۆرستی داعش کە لەلایەن کچێکی چالاکوانی مەدەنی شاری هەولێرەوە پرۆژە یاساکە دانراوە و پێشکەش بە سەرۆکایەتیی کۆماری عیراق کراوە و دواتر نێردراوەتە ئەنجومەنی نوێنەران".
ئاماژەی بەوەشکرد "پرۆژە یاساکە دوای ئەوەی لە لایەن لیژنە پەیوەندیدارەکانەوە کاری لەسەر کرا و خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کرا، ئەمڕۆ لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پرۆژە یاساکە پەسەندکرا، هەروەها دوای ناردنی یاساکە بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار و واژۆکردنی و بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەی (وقائیع ئەلعراقییە) دەست بە جێبەجێکردنی یاساکە دەکرێت".
باسی لەوەشکرد "بەپێی یاساکە بێت دەبێت کچان و ژنانی رزگارکراوی ئێزدی دەستی داعش مانگانە مووچەیەکیان بۆ ببڕێتەوە، هەروەها هەلی کاریان بۆ دابینبکرێت و لە ریزی یەکەمی ئەو کەسانە بن کە دادەمەزرێن، هاوکات لە یاساکەدا هاتووە هەموو ئەو منداڵانەی لە ئەنجامی دەسترێژی سێکسی بۆ سەر ئەو کچ و ژنانە هاتوونەتە دنیاوە بەپێی یاسا لە کۆمەڵگەدا جێگەیان بکرێتەوە".
ئارەزوو مەحمود وتی "لە یاساکەدا هاتووە هەموو ئەو کچ و ژنە ئێزدیانەی کە لە خوێندن دابڕاون بخرێنە بەر خوێندن بەبێ رەچاوکردنی تەمەن، هەروەها خاڵێکی دیکە ئەوەیە کە سەرجەم ئەو کچ و ژنانە لە رێگەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە هاوکاری بکرێن و لە نەخۆشخانەکان بێ بەرانبەر چارەسەری ئەو کچ و ژنانە بکرێت کە لایەنی دەروونیان تێکچووە، خاڵێکی دیکەش ئەنجامدانی سیمینار و ۆرک شۆپە بۆ ئەو کچ و ژنانە لەلایەن رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و حکومەتەوە، هەروەها لە یاساکەدا چەندین خاڵی دیکەی تێدایە کە هاوکارن بۆ گەڕاندنەوەی ئەو ژن و کچە ئێزدیانەی کە لەدەستی داعش رزگار کراون بۆ ناو کۆمەڵگە".
س.س