کوردستانی
زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە سەرەتای ئەم هەفتەیە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی 2021ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات، فەرمانبەران لە چاوەڕوانی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاردان پێش جەژنی نەورۆز، بەڵام هێشتا دیار نییە لە چ کاتێکدا مووچەی مانگی ئازار دابەش دەکرێت.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا هیچ ئامادەکارییەک نەکراوە بۆ دابەشکردنی مووچە پێش جەژنی نەورۆز، هەروەها ئەگەر پێش جەژنی نەورۆز مووچە دابەش نەکرێت ئەوا دوای کۆتایی هاتنی پشووەکانی نەورۆز راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران دەکرێت".
هەرچەندە مووچەی مانگی شوباتی سەرجەم وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆتایی هاتووە، بەڵام تاوەکو ئێستا مووچەی لیوا هاوبەشەکان و بنکەکانی مەشق و راهێنانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش نەکراوە کە بڕیار بوو سێ مووچەیان بدرێتێ.
س.س