کوردستانی
ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد ئەمڕۆ ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەگاتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە بازگەی شێراوە وەردەگیرێت.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد "ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئازاری 2021 کاتژمێر 4:30 خولەک ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگاتە هەرێمی کوردستان".
ئاماژە بەوەشکراوە "ئێستا دوای نیو کاتژمێری دیکە لە دەروازەی هەولێر نزیگ بازگەی شێراوە لەلایەن د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی وەردەگیرێت و پێشوازی لێدەکرێت".
ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو یەکەم کاروانی ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتە عیراق، هەروەها ئەمڕۆش یەکەم کەسی عیراقی کە ڤاکسینەکەی وەرگرت کارمەندی تەندروستییە.
س.س