کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رێگەی گردجان/قەمتەرانی قەزای رانیە لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە جۆری پێکدادان دوو کەس گیانیان لەدەستدا کە هەردووکیان لە یەک ئۆتۆمبێلدا بوون
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رێگەی گردجان/قەمتەرانی قەزای رانیە لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە جۆری پێکدادان دوو کەس گیانیان لەدەستدا کە هەردووکیان لە یەک ئۆتۆمبێلدا بوون
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین رایگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 1:30 خولەکی نیوەڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ روویدا لە جۆری پێکدادان لە رێگەی گردجان/قەمتەران٫ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری بارهەڵگر ترێلە مارسیدس و پیکاب نیسان تاک٫ بەداخەوە بووە هۆی گیانلەدەستدانی شۆفێری پیکاب نیسانەکە و سەرنشینەکەی".
ئاماژە بەوەشکراوە "هۆکاری روودانی رووداوەکە تێپەڕاندنی هەڵەی شۆفێری ترێلەکە و خێرایی زیاد لە پێویستی پیکاپ نیسانەکە واتا پابەندنی یاسا و رێنماییەکانی هاتوچۆ نەبوون".
س.س
س.س