کوردستانی
ئاسایشی سلێمانی سێ باندی مەترسیداری دەستگیرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ باندی راگەیاند بە تۆمەتی بەکارهێنانی و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر کە ئەو سێ باندە ژمارەیان 23 کەس بووە، ئاسایشی سلێمانی باس لەوەشدەکات لەماوەی سێ مانگی رابردوودا 123 کەسییان بەو تۆمەتە دەستگیرکردووە.

پشتیوان بەهائەدین، بەڕێوەبەری بەشی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکانەوە لە دوو رۆژی رابردوودا سێ باندیان دەستگیرکردووە، کە پێکهاتوون لە 23 کەس".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو سێ باندەی دەستگیرکراون چەندین جۆری جیاوازی ماددەی هۆشبەریان پێبووە لەگەڵ چەندین ئامێری جیاواز بۆ کێشانی مادەکان، هەروەها سەرجەم دەستگیرکراون بە فەرمانی دادوەر رەوانەی دادگا کراون".
س.س