کوردستانی
داواکارییەک لە هاوڵاتییانی ناحیەی بازیانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هاوڵاتییانی ناحیەی بازیان داواکارییەک ئاراستەی دەسەڵاتدارانی ناوچەکەیان و پارێزگای سلێمانی دەکەن، لە دواکارییەکەیاندا داوای تاقیرتاوکردنی شەقام و کۆڵانەکانیان دەکەن، هاوڵاتییەکی بازیانیش دەڵێت "ئەگەر گوێ لە داواکارییەکەمان نەگرن رێگەی دیکەی مەدەنی دەگرینەبەر".
عیرفان کەریم، یەکێکە لە ئەندامانی ئەو کەمپینەی داواکارییەکانیان ئاراستەی ناحیەی بازیان و پارێزگای سلێمانی کردوو ە لەبارەی ئەگەر وەڵام نەدرانەوە بە مەودا میدیای وت" ئێمە هیچ رێگایەکمان لەبەردەمدا نییە، جگە لەبەردەوامیدان بە فشاری جەماوەری خۆمان، لەڕاستیدا، ئەم داواکارییەی ئێمە یەکێکە لە سەرەتایترین داواکاری، قیرتاوکردنی شەقام و کۆڵانەکانی دوو گەڕەک لە ناحیەیەکی وەک بازیان ، کە دەیان کارگەو کۆمپاینای جۆراوجۆر لە سنووری ئەم ناحیە کاردەکەن و بە بەهای سەدان ملیۆن دۆلار ساڵانە قازانج دەکەن، دەبێت ببێتە جێگای سەرسوڕمان و مایەی نیگەرانی، بۆ ناوچەیەکی گەورەی پیشەسازی لەئاستی عێراق وناوچەکە. بەڵام بەداخەوە، ئێمە ناچارین بە دەستبردن بۆ نارەزایەتی جەماوەری وباسکردنی ئەم داواکاریەمان".
دەقی نامەکەی هاوڵاتییانی ناحیەی بازیان:
نامەیەکی کراوە بۆ پارێزگاری سلێمانی
بەڕێوبەری ناحیەی بازیان
بەڕێوبەری شارەوانی بازیان
سڵاو..
هەروەک ئاگادارن سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی رۆژی ٢٣ ی شوباتی ٢٠٢١ ، لەگەڵ پاڕێزگاری پارێزگاکان وبەرپرسی ئیدارە سەربەخۆکاندا، بری پارەی پەرەپێدانی پرۆژەکانی بۆ سالی ٢٠٢١ دیاری کرد.
لەم نێوەندەدا، بڕیاردرواە، بڕی ( ١٤١ ملیار و ٣٥٠ ملیۆن) دینار بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای سلێمانی تەرخان بکرێت.
هاوکات دەسەڵاتی خەرجکردنی ئەم بڕە پارەیە، دراوە بە پارێزگاکان بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکان.
بەرپرسان ئیداری، لە قایمقامیەتی سلێمانی، ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەولەویەتی تەرخانکردنی ئەم بڕی پارەیە بۆ پرۆژە تەواو نەکراوەکانی ساڵانی رابوردوو (٢٠١١، ٢٠١٢ ، ٢٠١٣) دەبێت. هەروەها پێویستە بەشێکی بەرچاوی ئەم پارەیە بۆ ڕ
رێگا و بانەکان، تەرخان بکرێت.
گەڕەکی (پێشەوا) لەناحیەی بازیان، کە دەکەوێتە ناوەراستی ناحیەکە و بەشێکی بەرچاو لە کۆڵانەکانی دەکەونە سەر بازاڕی سەرەکی، کە چەندین دوکانی فرۆشتنی خواردن وخواردنەوە و هەروەها دەرمانخانە و سەرتاشخانە و فرۆشتنی کەل وپەلی رۆژانەی جیاواز لەخۆدەگرێت،ئەم گەڕەکە لە دامەزراندنی ناحیەی بازیانەوە تاوەکو بەشێکی زۆر لە جادە وکۆڵانەکانی قیرتاونەکراون، ئێمە دەستەیەک لە نوێنەرانی ئەم گەرەکە وهەروەها بەشێک لەگەڕەکی برایەتی لە ناوەراستی ساڵی ٢٠١٨ دەدا، هەڵمەتێکی واژۆکۆکردنەوەمان دەستپێکرد بۆ داواکاری قیرتاوکردنی شەقام و کۆڵانەکان، سەرئەنجام بەرپرسانی ئیداری و پارێزگا، داواکاری ئێمەیان بۆ ئەنجومەنی وەزیران رەوانە کرد (نوسراوی رەسمی پارێزگاری سلێمانی ژمارە ٦٣١٠، بەررواری ٥-٧- ٢٠١٨)، بەڵام بەبیانۆی نەبوونی بودجەی تەرخانکراوی پێویست بۆ پاڕێزگاکان، تائێستا ئەم داواکارییەی ئێمە جێبەجێنەکراوە، هەربۆیە داواکارین لە ئێوە، کە لەئێستادا ئاگاداری ئەم بڕیارەن. کێشە و ناخۆشییەکانی دانیشتوانی هەردوو ئەم گەرەکە لەبەرچاوبگرن، کەنزیکەی ٣٠ ساڵە، کۆڵانەکانی قیرتاونەکراوە، منداڵان و بەساڵاچوان لەوەرزی زستاندا، بەنێو قوڕ و ناخۆشی رێگاکان بەسەختی هاتوچۆدەکەن و لەوەرزی هاویندا، تەپ وتۆزی رێگا خۆڵاوییەکان، دەچێتە نێو ماڵەکانیان. هاوکات بەرپرسیاریەتی راستەقینەی خۆتان لەبەرانبەر ئەم داواکارییە بخەنەڕوو.
دەستەیەک لەنوێنەرانی گەڕەکی پێشەوا- ناحیەی بازیان
١-٣-٢٠٢١