عیراقی

كورد و سوننەكان لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق نین و هەڵوێستی ئەمەریكاش روون نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كورد و سوننەكان لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق نین و هەڵوێستی ئەمەریكاش روون نییە
مەودا میدیا-
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت هەڵبژاردنی پێشوەختە داواكاری شەقامی ناڕازیی عیراق بووە و جگە لە رەوتی سەدر هیچ هێزیكی دیكەی سیاسی لەگەڵ ئەنجامدانی نییە، ئەوەش رووندەكاتەوە "هێزە كوردییەكان لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە نین".

موستەنا ئەمین، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكی تایبەتدا بە مەودا میدیای وت "هەڵبژاردنی پێشوەخت داواكاریی شەقامی ناڕازیی عیراق بوو نەك هێزە سیاسییەكان، بۆیە جگە لە رەوتی سەدر كەوا پێشبینی دەكرێت قازانجی لێبكەن هیچ هێزێكی دیكەی عیراقی پێیانخۆش نییە ئەو هەڵبژاردنە بكرێت".

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی ئاماژەی بەوەشكرد "هێزەكانی كورد و سوننەكانیش لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەخت نین، چونكە زیانی لێدەكەن، هەروەها هەڵبژاردنی پێشوەخت داواكاریی شەقامی كوردییش نەبووە".

سەبارەت بە ئەگەری دواخستنەوەی هەڵبژاردنی پێشوەخت كەوا بڕیارە مانگی ئەلولی ساڵی 2021 ئەنجامبدرێت، موسەنا ئەمین روونیكردەوە "دەوەستێتە سەر پێشهاتەكان بەتایبەت سەدرییەكان كە تاچەند لە فشاركردندا سەركەوتوو دەبن و لەگەڵ سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رێكدەكەون بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە".

سەبارەت بە رۆڵی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان راگەیاند "ئەمەریكا لەگەڵ تێپەڕاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بوو سەرەڕای ئەو ساختەكارییە زۆرەی كرا، بۆیە بۆ ئەم هەڵبژاردنەش چاوی بڕیوەتە گۆڕانكاری و نازانرێت ئەوەش روودەدات یان نا".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان