کوردستانی
چەکدارانی داعش هێرشیان کرد و قوربانی هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی ئیسڵاحی سەر بە ناحیەی جەلەولا لە ئەنجامی هێرشەکەدا چوار چەکداری حەشدی شەعبی عیراقی برینداربوون.
عەقید شەماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ئاسایشی کۆکس بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی ئازاری 2021 کاتژمێر 7:00 لە گوندی ئیسڵاحی سەر بە ناحیەی جەلەولا هێزێکی زۆری حەشدی شەعبی چوونەتە باخەکانی گوندەکە و ئامێری زۆریان پێبووە لەگەڵ چوونیان بۆ ئەو زەویانە چەکدارانی داعش بە قەناس هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی حەشد".
ئاماژەی بەوەکرد "لە ئەنجامی هێرشەکەدا چوار چەکداری حەشدی شەعبی عیراقی برینداربوون و برینی یەکێکیشیان برینەکەی سەختە، سەرجەم بریندارەکان گواستراونەتەوە نەخۆشخانەی جەلەولا".
بەڕێوەبەری ئاسایشی کۆکس وتیشی "لەئێستادا دۆخەکە ئارام بووەتەوە و چەکدارانی حەشدی شەعبی سەرقاڵی رێگەیەکی دەرەکین لە دەوری باخەکان دروستی دەکەن".
س.س