تەندروستی

كاریگەرییە نەرێنییەكانی پشت ئیشە بۆ ماوەیەكی درێژ

مەودا میدیا - سلێمانی |


كاریگەرییە نەرێنییەكانی پشت ئیشە بۆ ماوەیەكی درێژ
مەودا میدیا-

گۆڤاری سەندیكای پزیشكیی ئەمەریكی لە یەكێك لە لێكۆڵینەوەكانیدا كەوا لە ساڵی 2016 بڵاوكراوەتەوە ئاشكرایكردووە لەماوەی ساڵی 2013 رێژەیەكی زۆر تێچووی چاودێریی تەندروستی لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بۆ پشت ئێشە خەرجكراوە كە گەیشتووەتە 87.6 ملیار دۆلار.

سێ پسپۆڕ لە پەیمانگای لێكۆڵینەوەی كرمبیل لە شاری تۆرنتۆی كەنەدی لێكۆڵینەوەیەكی كردووە لەسەر كاریگەریی پشت ئێشە لەسەر دانیشتوان بەگشتی بە درێژایی كات، دەركەوتووە بەهۆی نەخۆشیی پشت ئێشەوە ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتوانی وڵات بە دەست ئازاری پشت ئێشەوە دەناڵێنن و بڕێكی زۆر داهاتیان بۆ چارەسەركردنی ئەو نەخۆشییە بەكاردەهێنن.

لێكۆڵەرەوان چەند كاریگەرییەكی پشت ئیشەیان دەستنیشانكردووە كە بەهۆی پشت ئێشەی بەردەوامەوە دروست دەبێـت، وەك:

یەكەم: وەك نەخۆشییەكی دەروونی
پشت ئیشە سەرباری ئەوەی خۆی نەخۆشییەكی خراپە و پێویستی بە چارەسەری پزیشكی و چاودێریی تەندروستی هەیە، لە رووی دەروونییەوە نەخۆش تووشی هەستكردن بە بێتاقەتی و ناڕەحەتی دەكات، وادەكات نەخۆش هەمیشە لە حاڵەتێكی خەمۆكیدا بژێت.

دووەم: وەك نەخۆشییەكی جەستەیی
پشت ئێشە بەوە ناسراوە نەخۆشییەكی بەردەوامە یاخود بۆ ماوەیەكی درێژ نەخۆش پێوەی دەمێنێتەوە، ئەوەش وادەكات بەردەوام نەخۆش لە ئازاردا بژێت و نەتوانێت وەك مرۆڤێكی تەندروست كاربكات. بۆ چارەسەركردنیشی نەخۆش بەردەوام لە هەوڵی سەردانیكردنی پزیشك و بەكارهێنانی دەرماندا دەبێت.

س.س

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە