کوردستانی

پێشمەرگە لە رێککەوتنی ستراتیژیی بەشداری دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشمەرگە لە رێککەوتنی ستراتیژیی بەشداری دەکات
مەودا میدیا-

وەزارەتی پێشمەرگە گەڕێکی تری دانووستانەکانی نێوان ئەمەریکا و عیراق سەبارەت بە داهاتووی پەیوەندیەکانیان دەستیپێکردۆتەوەو فەریق روکن( عیسا عوزێر) سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتەکەیان بەشدار بووە.

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند "  نوێنەرانی هەر دوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا و بەرپرسانی باڵای ئەمنی و سەربازیی لە چەند مانگی داهاتوودا بەردەوام دەبن لە بەهێزکردنی هاوکارییە ئەمنییە درێژخایەنەکان لە نێوانیاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاڵپشتیکردن، بەرگریکردن و بەرزکردنەوەی توانا و ئامادەیی هێزەکانی ئاسایش و ئەمنی عیراق، بە هێزی پێشمەرگەشەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەم هاوکاریانە بۆ بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان، پاراستنی سەروەریی عیراق و تێکشکاندنی تیرۆرە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan