کوردستانی
سێ تاوانبار لە سلێمانی سزادەدرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی سزادانی سێ کەسی لەلایەن دادگای تاوانەکانی سلێمانی/3 رایگەیاند، تاوانبارەکان لە رەگەزی نێرن و یەکێکیان بە ھەشت مانگ زیندانی و غەرامەکردنی 450 ھەزار دینار سزادراوە.
لە راگەیەندراوێکی بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانییدا هاتووە "بەمەبەستی نەھێشتن و بنبڕکردن و بازرگانی پێکردنی ھەموو جۆرە مادەیەکی ھۆشبەر و ھەر جۆرە کارێکی نایاسایی، ھێزەکانمان توانیان لە رۆژی 8ی ئەیلولی 2020 و رۆژی 3ی تشرینی یەکەمی 2020 بەبڕیاری دادوەر، لەپارێزگای سلێمانی سێ کەس دەستگیر بکەن، بەپێی ماددەی (14 مخدرات)".
لە راگەیەندراوەکە ئەوەشھاتووە "لەلایەن دادگای تاوانەکانی سلێمانی /3 ، لە رۆژانی 23ی شوباتی 2021 تا رۆژی 2ی ئاداری 2021 سزادران، کە ھەر سێ تاوانبارەکە لە رەگەزی نێرن و یەکێکیان بە ھەشت مانگ زیندانی و غەرامەکردنی 450 ھەزار دینار سزادراوە.
ئاسایشی سلێمانی "دووان لە تاوانبارەکان بە شەش مانگ زیندانی و غەرامەکردنی 450 ھەزار دینار سزادراون".
ک. ر