کوردستانی
مەسعود بارزانی: ئامانج و بەهاكانی راپەڕین بۆ هەتاهەتایە بەرز و بەرقەرار دەمێننەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی سییەمین ساڵڕۆژی راپەڕینی گەلی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت پێویستە ئامانج و بەهاكانی راپەڕین بۆ هەتاهەتایە بەرز و بەرقەرار بمێننەوە.
لە پەیامەکەدا هاتووە "بە بۆنەی سییەمین ساڵڕۆژی راپەڕینە مەزنەكەی گەلی كوردستانەوە پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو نیشتمانپەروەر و تێكۆشەر و ئازادیخوازان و سەرجەم چینوتوێژ و هاوڵاتییانی كوردستان دەكەم".

ئاماژەی بەوەشکردووە "راپەڕین، رەتكردنەوەی ستەم و داگیركاری بوو و، لە هەمانكاتیشدا هەنگاوێكی مەزنی بزووتنەوەی رزگاریخوازیی كورد بوو بۆ دەستپێكی قۆناغێكی گرنگ لە خەباتی گەلەكەمان، ئامانجی راپەڕین گەڕاندنەوەی خاك و ماف بوو بۆ گەلی كوردستان كە ماوەیەكی زۆر بوو بە زەبری ئاگر و ئاسن و زۆرداری لە خەڵكی كوردستان زەوت كرابوو، راپەڕین بۆ ئەوە بوو گەلی كوردستان بتوانێت لەسەر خاكی خۆی و لە چوارچێوەی پڕۆسەیەكی دیموكراتی و دامەزراندنی دامودەزگەی شەرعی، ئازادانە مافەكانی خۆی پیادە بكات".
ئەوەش هاتووە "لەو یادە پیرۆزەدا جەخت لەوە دەكەینەوە كە پێویستە ئامانج و بەهاكانی راپەڕین بۆ هەتاهەتایە بەرز و بەرقەرار بمێننەوە بە هیچ شێوەیەك نابێت ئامانج و دەستكەوتەكانی راپەڕین بە لاڕێدا ببرێن و لە بابەتی لاوەكی و سنوورداری تردا بچووك بكرێنەوە، گەلی كوردستان خەباتی كرد و خوێنی دا و راپەڕی بۆ ئەوەی بە سەربەرزی بژیت، هەر كەس و لایەنێكیش بیەوێت لە بەها و ئامانجەكانی راپەڕین كەم بكاتەوە لە راستیدا ناپاكی لە خوێنی شەهیدان و دەیان ساڵ خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستان دەكات، لە بەرانبەریشدا بە سەدان هەزار رۆڵەی کوردستان ئامادەن بەرگری لە ئامانج و بەها بەرزەکانی راپەڕین بکەن".
س.س
س.س