کوردستانی

بەهۆی کێشەیەکەوە عەلوەی سلێمانی دادەخرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی کێشەیەکەوە عەلوەی سلێمانی دادەخرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ماوەی چەند رۆژێکە کێشە هەیە لە نێوان کاسبکار و شۆفێرانی عەلوەی سلێمانی و شۆفێرانی مەرزی باشماخ لەسەر هێنان و گواستنەوەی میوە، شۆفێرانی عەلوەی سلێمانی دەڵێن خۆیان بارەکانیان دەگوازنەوە، بەڵام شۆفێرانی مەرزی باشماخ ناڕازین بەو بڕیارە، ئەمەش وایکردووە کاسبکاران و شۆفێرانی عەلوەی سلێمانی بڕیاری داخستنی عەلوە بدەن تا کێشەکەیان بۆ چارەسەر دەکرێت.

عەتا محەمەد، نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەبارەی ئەو کێشەی لە عەلوەی سلێمانی هەیە لەگەڵ قایمقامی سلێمانی قسەمان کردووە، وتویەتی، ئەو شۆفێرانەی بوونەتە رێگری لایان دەبەن، بەمەش کێشەکە چارەسەر دەبێت".

لەبارەی داخستنی عەلوەی سلێمانییەوە عەتا محەمەد وتی "کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی عەلوەکە بە داخراوی دەهێڵنەوە تاوەکو کێشەکە چارەسەر دەکرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان