کوردستانی
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی مەترسیداری راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی پێنج کەسی راگەیاند بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر، هەروەها دەستیش بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەر و پارەی ساختە و دەمانچەیەکی بێ مۆڵەتدا گیراوە.
لە راگەیەندراوەکەد اهاتووە "دوای کۆکردنەوەی زانیاری وورد لەسەر پێنج کەس کە لەشێوەی باندێکدا کاری مامەڵەو ساغکردنەوەی دراوی ساختەیان دەکرد (لەجۆری 25 ھەزار دیناری) لە ناحیەی عەربەت و ناو شاری سلێمانی، ھاوکات بەشێک لەو کەسانە فرۆشیارو بەکارھێنەری مادەی ھۆشبەربوون، پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، تونرا ھەر پێنج کەسەکە دەستگیر بکرێن و ڕوبەڕوی لێپرسینەوەی یاسایی بکرێنەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە "لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیرا بەسەر بڕێک دراوی ساختەو بڕێک مادەی ھۆشبەر لەجۆری شیشە و دەمانچەیەکی بێ مۆڵەت".
ئەوەش هاتووە "لەئێستادا ھەریەک لەتۆمەتباران، (ئ، س، ر)، (د، ھ، أ)، (أ، ع، أ)، (ر، ن، أ)، (ن، ع، أ) بەپێی مادەکانی (289 و 298) و 14ی مادە ھۆشبەرەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".
س.س