کوردستانی

پەرلەمان لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەم وەرزەدا گفتوگۆ لەبارەی یادی راپەڕین دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمان لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەم وەرزەدا گفتوگۆ لەبارەی یادی راپەڕین دەکات
مەودا میدیا-

پەرلەمانی کوردستان رۆژی دووشەممەی داهاتوو دەست بە کۆبوونەوەکانی وەزری یاسادانانی بەهارە دەکاتەوە.

بەگوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەی یەکەمی پەرلەمان کە دوای سێ مانگ پشوودان دەبێت، دوو بابەت گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

یەکێک لە خاڵەکانی کارنامەی کۆبوونەوەکە بریتییە لە؛ خستنەڕووی راوبۆچوونی پەرلەمانتاران سەبارەت بە راپەڕینە مەزنەكەی گەلەكەمان لەساڵی 1991.

تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەش خوێندنەوەی دووەمی پرۆژە یاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەکانە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە چەندین پرۆژە یاسا و پێشنیاز لەلایەن فراکسیۆنە جیاوازەکانەوە ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراون بۆئەوەی بخرێنە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکانەوە.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان