کوردستانی
محەمەد ئەمین پێنجوێنی: توركیا دەیەوێت ئەزموونەكانی كورد لەناوببات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سیاسەتمەداری دیاری كوردستان و شارەزا لە كاروباری سیاسیی توركیا دەڵێت هاتنی سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانیی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ هەرێمی كوردستان و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەشێك لە سەرۆكی حزبەكانی و حكومەت بۆ تێكدانی یەكڕیزی كوردستان و لەباربردنی ئەزموونی رۆژئاوای كوردستانە كە ئەوەش "پیلانی"ی توركیایە.
نەسر حەریری، سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانیی ئۆپۆزسیۆنی سوریا رۆژی پێنجەشەممە 4ی ئازاری 2021 سەردانی هەولێری كرد و بەجیا لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و چەندین بەرپرسی دیكە بە ئاشكرا و نهێنی كۆبووەوە.
محەمەد ئەمین پێنجوێنی، سیاسەتمەداری دیاری كوردستان و شارەزا لە كاروباری سیاسیی توركیا لە لێدوانێكی تایبەت بە مەودا میدیا وتی "هاتنی سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانیی ئۆپۆزسیۆنی سوریا پیلانێكی توركیایە بۆ تێكدانی ئەزموونی سەركەوتووی رۆژئاوای كوردستان".
پێنجوێنی رووونیكردەوە "ئەو پیلانە دژی هەموو كورد و دەستكەوتەكانێتی، دەیانەوێت پارتی دیموكراتی كوردستان رابكێشنە ناو ئەو پیلانە، بەڵام هێشتا دیار نییە توركیا دەتوانێت ئەو كارە بكات یان نا".
پێشتر هەوڵێكی سێ قۆڵی بە بەشداریی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و مەزڵوم عەبدی هەبوو بۆ رێكخستنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان رۆژئاوا و باشووری كوردستان و نەهێشتنی گرژییەكان و یەكخستنی گوتاری سیاسیی كوردی.
محەمەد ئەمین پێنجوێنی دەڵێت "ئەو هەوڵە هەنگاوی باش چووبووە پێشەوە، نزیكبوونەوەی باش لەنێوان لایەنە جیاوازەكان هاتبووە ئاراوە، بەداخەوە توركیا و نەسر حەریر و ئەنجومەنەكەی پیلان دەگێڕن بۆ تێكدانی ئەو هەوڵە نیشتمانییە، بەڵام هیوادارم لەو هەوڵەیاندا شكستبهێنن ئەویش بە یەكگرتوویی كوردان".
خ.غ