کوردستانی

لەبارەی سەردانەکەی پاپا بۆ هەرێمی کوردستان نهێنییەک ئاشکرا بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


 لەبارەی سەردانەکەی پاپا بۆ هەرێمی کوردستان نهێنییەک ئاشکرا بوو
مەودا میدیا-

ژمارەیەکی زۆر لە راگەیاندنەکان رووماڵی سەردانەکەی دەکەن، لە دریژەی سەردانەکەیدا سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ 7 ى 3 ى 2021 ، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان ده‌گاته‌ هه‌رێمی كوردستان.

سبەینێ لەشاری هەولیر گه‌وره‌ترین مه‌راسیمى ئایینى بۆ پاپا له یاریگای فره‌نسۆ هه‌ریری لە هه‌ولێر ئەنجام دەدریت، له‌و مه‌راسیمه‌دا ئەوەی تۆمارکراوە زیاتر له‌ 200 ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی و كوردستانی و عیراقی رووماڵی سه‌ردانیه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

بڕیاروایه‌، کاتژمێر 8:20 خولەكى سەرلەبەیانی پاپا لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بگاتە هەرێمی كوردستان ‌و لەلایەن به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ پێشوازی لێده‌كرێت.

دوای دیدارەکە پاپا لەڕێگەی فڕۆکەوە دەچێتە پارێزگای موسڵ ‌و دواتر سەردانی قەرەقوش دەکات ‌و دوای ئەنجامدانی مەراسیمێکی ئایینی دەگەڕێتەوە شاری هەولێر، لە یاریگای فرانسۆ هەریری مەراسیمێکی فراوان سازدەکرێت ‌و پاشان دەگەڕێتەوە بەغدا.

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan