کوردستانی
وێنەگرەکەی قوباد تاڵەبانی لەبارەی ئەم وێنەیەوە قسە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ یەکشەممە پاپای ڤاتیكان گه‌یشته شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هەرێمی کوردستان و له‌لایه‌ن ژمارەیەک لە بەرپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر پێشوازی لێكرا، پاپا دیارییەک دەدات بە قوباد تاڵەبانی.
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان دوای گەیشتنی بە فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر دیارییەک پێشکەش بە قوباد تاڵەبانی، جیگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و لە وێنەکاندا وادەردەکەوێت کە قوباد تاڵەبانی دیاری دەدات بە پاپا.
ئەژی عومەر، وێنەگری تایبەتی قوباد تاڵەبانی بە مەودا میدیای وت "پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هوەلێر دیارییەک دەدات بە کاک قوباد" و ئەژی عومەر وتیشی "زانیاریم نییە ئەو دیارییە چی بوو یاخود چی تێدایە".
ئەمڕۆ لەشاری هەولیر گه‌وره‌ترین مه‌راسیمى ئایینى بۆ پاپا له یاریگای فره‌نسۆ هه‌ریری لە هه‌ولێر ئەنجام دەدریت، له‌و مه‌راسیمه‌دا ئەوەی تۆمارکراوە زیاتر له 200 ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی و كوردستانی و عیراقی رووماڵی سه‌ردانیه‌كه ده‌كه‌ن.
دوای دیدارەکە پاپا لەڕێگەی فڕۆکەوە دەچێتە پارێزگای موسڵ و دواتر سەردانی قەرەقوش دەکات و دوای ئەنجامدانی مەراسیمێکی ئایینی دەگەڕێتەوە شاری هەولێر، لە یاریگای فرانسۆ هەریری مەراسیمێکی فراوان سازدەکرێت و پاشان دەگەڕێتەوە بەغدا.
- وێنەکان ئەژی عومەر، وێنەگری قوباد تاڵەبانی ناردوویەتی
ک. ر