کوردستانی
بەغدا مەرجی نوێ بۆ تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای 2021 دادەنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت هەولێر و بەغدا لەبارەی پرۆژە یاسا بودجەی ساڵی 2021 نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن، باس لەوەش دەکات هەرێمی کوردستان هەژماری کۆتایی ئەو ساڵانەی رادەستی بەغدا نەکردووتەوە.
محەمەد شەبەکی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت "هەرێمی کوردستان هەژماری کۆتایی ئەو ساڵانی رابردوو رادەستی بەغدا نەکردووە".
دەشڵێت "هەژماری کۆتایی ئەو ساڵانی رابردوو، بەغدا داوا دەکات ئەو داتایانە بەهەماهەنگی لەنێوان دیوانی چاودێری دارایی بەغدا و دیوانی چاودێری دارایی هەولێر وردبینییان تێدا بکرێت".
ناکۆکییەکان لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە بەردەوامە، باس لەوەش دەکریت زۆرینەی کوتلە سیاسییەکان رازی نین هەرێم تەنها رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بکات و بەس.
ک. ر