کوردستانی

سێ مووچەکەی لیواکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ مووچەکەی لیواکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

 لیوا هاوبه‌شه‌كانی وەزارەتی پێشمه‌رگه‌ی هەرێمی كوردستان، تائێستا مووچه‌ی مانگی شوباتی 2021ی ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتووه‌،پێشتریش وەزارەتی دارایی رایگەیاندبوو‌ سێ مووچه‌یان به‌یه‌كه‌وه‌ پێدەدرێت ئەویش مووچەی مانگی 11 و 12 و ساڵی 2020، مووچەی مانگی شوباتی ساڵی 2021.

بەپێ ئەو زانیارییانەی دەست مەودا میدیا کەوتووە  لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەریمی کوردستانەوە بڕیارە لەگەڵ مووچەی مانگی ئازاردا مووچەکانی دیکەش وەربگرن، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە هۆکاری دواکەوتنی ئەو سێ مووچەیە بەیەکەوە بۆ دواکەوتنی ئەو پارەیە دەگەڕێتەوە بۆ سەر هەژماری وازارەتی پیشمەرگە.

 هێزه‌كانی ئه‌مەریكا بڕێک پارە دەدات بە وەزارەتی پێشمەرگە ته‌نها بۆ‌ 13 لیوا و چوار بنكه‌ی مه‌شق و راهێنان دەبێت و لەگەڵ پارەکەی ئەمەریکادا مووچەی ئەو لیوایانە بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت. 

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان