کوردستانی

شێخ نەهرۆ لەبارەی سەردانەکەی پاپاوە بێدەنگی شکاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


شێخ نەهرۆ لەبارەی سەردانەکەی پاپاوە  بێدەنگی شکاند
مەودا میدیا-

سەرۆكی تەریقەتی قادریی كەسنەزانی لە جیهاندا رەخنەی تووند لە سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان دەگرێت و باس لەوەش دەکات دەبوو سەردانی بۆ لای سوننەکانیش بکردایە.

شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد، سەرۆكی تەریقەتی قادریی كەسنەزانی لە جیهاندا لەبارەی سەردانەکەی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان دەکات و دەڵێت "بەو هیوایەبووین پرۆگرامی سەردانە پیرۆزەكەتان پێكهاتەی سوننەكانیشی بگرتایەتەوە كە پێكهاتەیەكی گرنگ و سەرەكییە لەپێكهاتەكانی گەلی عیراق".

دەشڵێت "پشتگوێخستنی تەریقەتەكانی تەسەوف لەنێوانیاندا تەریقەتی قادریی كەسنەزانی كە لە 75% ی موسوڵمانانی جیهان پێكدێنێت لە سەردانەكەی پاپای ڤاتیكان هەڵەیەكە و بەرپرسیارێتییە گەورەكەی دەكەوێتە ئەستۆی رێكخەرانی پرۆگرامی سەردانەكە كە ئەم بەرە بەرفراوانەیان لە بیركرد و پشتگوێخست".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان