کوردستانی
خوێندنی باڵا پۆستی سه‌رۆكی ژماره‌یه‌ك زانكۆ راده‌گه‌یه‌نێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، پۆستی سه‌رۆكی ژماره‌یه‌ك زانكۆی راگه‌یاند و داوایكرد، هه‌ركه‌سێك خوازیاری وه‌رگرتنی پۆسته‌كانه، (C.V) خۆی پێشكه‌ش بكات.
لە راگه‌یه‌ندراوێكەی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، له چوارچێوه‌ی ڕێنماییه‌كاندا پۆستی سه‌رۆكی شەش زانكۆ و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای كوردستان بۆ پسپۆڕییه پزیشكییه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زوی هه‌یه و مه‌رجه‌كانی تێدایه ده‌توانێت له ماوه‌ی دیاریكراودا (C.V) و داواكارییه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات، تا ناوی له لیستی پێشكه‌شكاراندا تۆمار بكرێت .
پۆسته‌كان:
یه‌ك: سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین – هه‌ولێر
دو: سه‌رۆكی زانكۆی سۆران
سێ: سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی
چوار: سه‌رۆكی زانكۆی دهۆك
پێنج: سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك
شه‌ش: سه‌رۆكی زانكۆی زاخۆ
حه‌وت: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای كوردستان بۆ پسپۆڕییه پزیشكیه‌كان.
مه‌رجه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكی زانكۆ:
یه‌ك: هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا بێت .
دو: نازناوی زانستی له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێت.
سێ: خزمه‌تی زانكۆیی له (10) ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای كوردستان بۆ پسپۆڕییه پزیشكییه‌كان:
یه‌ك: هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی بۆرد یان دكتۆرا یان هاوتاكه‌ی بێت له‌یه‌كێك له بواره پسپۆڕیه پزیشكییه‌كان.
دو: نازناوی زانستی له پرۆفیسۆر كه‌متر نه‌بێت.
ئه‌و كه‌سه‌ی كه داواكاری پێشكه‌ش ده‌كات باشتره دیدو بۆچون و به‌رنامه‌ی كاری خۆی پێشكه‌ش بكات
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و كه‌سه‌ی كه داواكاری پێشكه‌ش ده‌كات باشتره دیدو بۆچون و به‌رنامه‌ی كاری خۆی پێشكه‌ش بكات بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زانكۆكه‌ی بۆ ئه‌و چوار ساڵه‌ی كه پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت، زانینی زمانی ئینگلیزی و شاره‌زایی له‌به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆجیای بواری خوێندن و فێركردن كارایی بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌لی زیاتر بۆ پێشكه‌شكار ده‌ڕه‌خسێنیت، دواین كاتیش بۆ پێشكه‌شكردنی (C.V) و پوخته‌ی ڕاژه كۆتایی ده‌وامی رۆژی 16ی (ئازار/3)ی 2021 ده‌بێت.
پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی داواكاری پێشكه‌ش ده‌كات، پوخته‌ی ڕاژه‌ی له‌لایه‌ن به‌رپرسی یه‌كه‌می فه‌رمانگه‌كه‌یه‌وه واژۆ كرابێت
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی داواكاری پێشكه‌ش ده‌كات، پوخته‌ی ڕاژه‌ی له‌لایه‌ن به‌رپرسی یه‌كه‌می فه‌رمانگه‌كه‌یه‌وه واژۆ كرابێت، پاشانیش ده‌توانێت (C.V) و پوخته‌ی ڕاژه‌ی ڕاسته‌وخۆ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچونی پۆسته‌كان له دیوانی وه‌زاره‌ت له ڕێگه‌ی ئه‌م ئیمه‌یڵه ([email protected]) بنێرێت.

بیروڕا