کوردستانی
وەزارەتی پەروەردە دەرماڵەیەک بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران خەرج دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرماڵەیەک بۆ ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی وەزارەتی پەروەردە خەرج دەکات کە مۆڵەتیان هەیە، باس لەوەش دەکرێت ئەو بڕەپارەیە تەنها ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی وەزارەتی پەروەردە دەگرێتەوە کە مۆڵەتی خوێندنیان هەیە.
مەریوان بەگۆک، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە "دەرماڵەیەکی 150 هەزار دیناری بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە خەرج دەکرێت لەگەڵ مووچەی بنەڕەتییەکانیان، بەڵام ئەگەر مۆڵەتەکە بۆ خوێندن بێت".
ئاماژەی بەوەش کردووە "حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک هاوکاری بۆ ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی مۆڵەتی خوێندنیان هەیە ئەو دەرماڵەیە خەرج دەکات بەڵام هیچ جۆرە مۆڵەتێکی دیکە ناگرێتەوە".
ک. ر

بیروڕا