کوردستانی

ئاماری نوێی کۆرۆنا بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاماری نوێی کۆرۆنا بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی پەیوەست بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە کە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا تەنها یەک کەس کە هەڵگری ڤایرۆسەکە بووە گیانی لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئامارەکە لە 24 کاژێری رابردوودا شەش هەزار و 952 پشکنینکراون، ئەنجامی پشکنینی 325 کەس پۆزەتیڤ بوون، زۆرترین تووشبوو لە پارێزگای هەولێر بووە. 

تووشبووەکان بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەشبوون:

هەولێر: 162 تووشبوو

سلێمانی: 71 تووشبوو

دهۆك: 90 تووشبوو

هەڵەبجە: 2 تووشبوو

هاوکات 171 تووشبووی پێشوو چاکبوونەتەوە:

هەولێر: 75 چاکبوونەوە

سلێمانی: 22 چاکبوونەوە

دهۆك: 74 چاکبوونەوە

لەو ماوەدا تەنیا یەک تووشبووی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە کە لە پارێزگای هەولێر بووە.

 

Qaiwan
Qaiwan