کوردستانی
ئومێد خۆشناو بەڵێنەکەی شکاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگاری هەولێر لەکاتی دەستبەکاربوونی رایگەیاند پێشوازیی لەو كەسانە ناكات كە بۆ پیرۆزبایی وەكو پارێزگاری نوێی هەولێر سەردانی دەكەن، بەڵام پاش چەند رۆژێک خەڵکانێکی زۆر سەردانی دەکەن و ئۆفیسەکەی جمەی دێت و وێنەکانیشیان بڵاودەکاتەوە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری نوێی هەولێر لەکاتی دەستبەکاربوونی چووە سەر مەزاری د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری پێشووی هەولێر کە بەهۆی تووشبوونی بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە کۆچی دواییکرد و وەک وەفایەک وتی "هیچ کەسێک لە هاوڕێکانم بۆ پیرۆزبایی سەردانم نەکات" و وتیشی "هەرکەس دەیەوێت بۆ پیرۆزبایی سەردانم بکات با نەیەت و فاتیحایەک بۆ د. فرسەت سۆفی بخوێنێت".
لەدوای چەند رۆژێک لەو بەڵێنەی کە دابووی، پێچەوانەی بەڵێنەكەی دەبینرێت و دەرگای پارێزگای بە رووی هاوڕێکانی و کەسانی سیاسی کردووەتەوە و پیرۆزبایی لێدەکەن و وێنەکانیشیان لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاودەکاتەوە.
وێنەی بەشێک لەو کەسانەی کە سەردانی ئومێد خۆشناویان کردووە بەهۆی دەستبەکاربوونی وەک پارێزگاری هەولێر: