کوردستانی

ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تاوتوێکردنی سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ هەرێم، تەوەرێکی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکەیە.

بەگوێرەی راگەیەنراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتیی هەرێمی کوردستان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٠ ئاداری ٢٠٢١ به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌ ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی ئەنجامدەدات.

لە کارنامەی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا سێ خاڵ هەن:

- خستنەڕووی ڕاپۆرتێکی تایبەت بە ڕەوشی پێکهاتەکان و پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان و سەردانی پاپا فرانسیس بۆ هەرێمی کوردستان و پوختەی چالاکییەکانی و گرنگی ئەم سەردانە و دەرەنجامەکانی بۆ هەرێم.

- خستنەڕووی دوا ڕەشنووسی پڕۆژە پەیڕەوی پێدانی مۆڵەتی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بۆ دەنگدانی کۆتایی.

- خستنەڕووی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری پیادەکردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف ژمارە (64)ی ساڵی (1966)ی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان - عێراق).

ب.م

 

Qaiwan
Qaiwan